٢٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٢:١٠
دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆماری نیگاراگوا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری نیکاراگوا دیدار و وتووێژی کرد.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ دانیەل ئۆرتێگا سەرۆک کۆماری نیکاراگوا لە شاری ماناگوا دیدار و سەبارەت بە پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات وتووێژی کرد.

بەر لەوە وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا وتی: ئەرخەیانە ئاکامی سەفەرەکەی بۆ ئەو وڵاتە بێجگە لە پتەو کردنی پەیوەندییە سیاسییەکان پەرەی هاوکارییە ئابورییەکانیشی لێدەکەوێتەوە.

زەریف رۆژی سێ شەممە لە دیداری لەگەڵ سامۆئێل سانتس لۆپێط وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا بە باس کردنی ئەوەی کە ئێران گرنگیەکی زۆر بە پەیوەندیی لەگەڵ نیکاراگوا دەدات وتی: سەرنجی دانیەل ئۆرتێگا بە هاوکارییە ئابورییەکان پێشاندەری گرنگیی دانووستانە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتە.

سامۆئێل سانتس لۆپێز، وەزیری دەرەوەی نیکاراگواش بە ئاماژە بە شاندی  ئابوری هاوڕێی زەریف بۆ سەردانی کردنی وڵاتەکەی وتی: بە هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران وەرزێکی تازەی پەیوەندییەکانی ئێران و نیکاراگوا و تەواوی وڵاتانی ئەمریکای لاتین خەریکی بنچیم گرتنە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا لە کۆتایی دیداری خۆی دا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، چەند دیاری بۆ خەڵات بە محەممەد جەواد زەریف  پێشکەش کرد....

کۆتایی کورتە نامە/310